تای خوێنبەربوون لە عێراق بە خێراییەکی مەترسیدار بڵاودەبێتەوە

تای خوێنبەربوون لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق بڵاوبووەتەوە و دەسەڵاتیی تەندروستیی پارێزگای زیقار بڵاوبوونەوەی خێرا و مەترسیداری نەخۆشییەکەی لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.

تائێستا لە چوار پارێزگای نەجەف، زیقار، نەینەوا و ناسریە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی مرۆژەڵییە، واتە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، ڕێژەی گیانلەدەستدان بەهۆیەوە دەگاتە 40%.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتێرنەریی زیقار بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووە، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بە شێوازێکی زۆر خێرا و مەترسیدار دەستیپێکردووە.

بەپێی ئەو بەرپرسە تەندروستییە، ژمارەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە شارەکە گەیشتووەتە 14 کەس و ئەمڕۆ سێ حاڵەتی نوێ تۆمارکراوە.

بەڕێوەبەری ڤێیتێرنەری زیقار داوای بەهاناوەچوونی بەپەلەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەکات بۆ شارەکە.

لە ساڵی ڕابردوودا پارێزگای زیقار 24 حاڵەتی تووشبوون و نۆ حاڵەتی گیانلەدەستدانی تۆمارکردووە بە نەخۆشییەکە، لەمسڵیشدا تائێستا 14 حاڵەتی تووشبوون و سێ مردن تۆمارکراوە.

تای خوێنبەربوون لەڕێگەی جۆرێک مێرووی ئاژەڵییەوە تووشی ئاژەڵ دەبێت و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە لەکاتی بەرکەوتن بە خوێن یان شلە دەردراوەکانی دیکەی جەستەی ئاژەڵە تووشبووەکە، هەروەها لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە بەڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بە دەردراوەکانی جەستەی کەسی تووشبوو دەگوازرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكە: ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و پەسەندكردنی بودجە

كۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق لە كۆشكی سەلام بەڕێوەچوو و جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و ئامادەكردنی یاسای…
زیاتر ببینە

فایەق زێدان: سەربەخۆیی راستەقینەی دەسەڵاتی دادوەریی بەدیهاتووە

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، رایدەگەیەنێت، سەربەخۆیی راستەقینەی دەسەڵاتی دادوەری بەدەستهاتووە، چونکە دادوەرەکان یاساکان بەبێ لایەنداری جێبەجێدەکەن. فایەق…
Total
0
Share