سەرۆكایەتیی یەكێتی: پەسەندکردنی بودجە سەرەتایەكی گرنگە بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان

شاندی باڵای حكومەتی هەرێم لە بەغداد

سەرۆكایەتیی یەكێتی پیرۆزبایی بەبۆنەی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق دەكات و دەڵێت، “سەرەتایەكی گرنگە بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان”.

سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی نیسان ڕاگەیەنراوێكی بەبۆنەی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجە بڵاوكردەوە و تیایدا وێڕای پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەڵێت، “پەسەندکردنی بودجە سەرەتایەكی گرنگە بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان و هاندەرێکیش دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تر و نزیکبوونەوە و کاری هاوبەشی حكومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ. هیوادارین پەسەندکردنی بوجە ببێتە مایەی باشترکردن دۆخی دارایی و ئابووری عێراق و چاککردنی گوزەرانی خەڵکی کوردستان و ژیانێکی باشتر و ئارامتریان هەبێت”.

دەشڵێت، “پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجە بۆ هەموولایەکی ڕونکردەوە کە كاری هاوبەش و دانوستان زۆر لە گرژی و پێكدادان زیاتر خزمەت بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان دەکات. خەڵکی كوردستان ماندووی ساڵانێکی پڕ لە ناسەقامگیری ئابورییە و چاویان لە داهاتوویەکە کە تێیدا مافە دەستوری و شایستە داراییەکانیان پارێزراوبێت و دۆخێکی جێگیری بژێوییان هەبێت”.

سەرۆكایەتیی یەكێتی سوپاسی خۆیشی نیشاندەدات بۆ هەموو ئەو هێز و لایەنانە کە “پشتگیریان کردین و هاوکارمان بوون بۆ گەیشتن بەم قۆناغە گرنگە. سوپاسی دۆست و خەمخۆرە عێراقییەكان دەکەین و هیوادارین ئەمە ببێتە بناغەیەك بۆ لێکتێگەیشتنی زیاتر و چارەسەرکردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانی تر”.

هاوكات دەستخۆشی لە تیمی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی دەكات بۆ هەوڵی بەردەوام و کۆششی بێوچانیان بۆ گەیشتن بە ئەنجام لە دانوستاندنەکان و دەڵێت، “ڕۆڵی گرنگ و مێژوویی ئەوان لەبیرناکەین و نموونەی دانوستانکاری سەرکەوتوو و ماندوونەناس بوون”.

دوپاتیشیدەكاتەوە، یەكێتی درێغی نەكرد لە شەونخونی و هەوڵی بێوچان بۆ كردنەوەی گرێكوێرەكان و دۆزینەوەی دەرچەی ڕزگاربوون لەو قۆناغە سەختە. لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و کۆمەڵانی خەڵکیشدا بەرگەی هەموو توانج و هەڵمەتە ناڕەواكانی گرت.

سەرۆكایەتیی یەكێتی ڕونیشیدەكاتەوە، “ئەم سەركەوتنەش وەڵامە بۆ هەموو ئەو گومان و تۆمەتانەی كە ئاراستەی کراوە لە بەرامبەر ڕۆڵی مێژویی و بنەڕەتی یەکێتی و سەنگ و پێگەی لە نەخشەی سیاسی عێراق و كوردستاندا. ئێمە لە سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڵێن دوپاتدەکەینەوە لە داهاتوودا هەموو پێگە و دیبلۆماسیەتی خۆمان بخەینە خزمەتی چارەسەرکردنی كێشە هەلپەسێردراوەكانیترەوە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ، لەپێناو بەدیهاتنی داوا ڕەواكانی گەلی کوردستان و دابینكردنی ماف و شایستەییەكانی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتباری سەرەكی تیانییە.. چەند كەسێك بە تۆمەتی هێرشكردنەسەر پزیشكەكەی دهۆك دەستگیركران

لەسەر كەیسی هێرشكردنەسەر پزیشكێك لە دهۆك لەلایەن پلەدارێكی پارتییەوە، ژمارەیەك تۆمەتبار دەستگیركران و پارێزگاری شارەكەش دەڵێت، دۆسیەكە دەدرێتە…
زیاتر ببینە

هێڵی ئاسمانیی عێراق سوپاسی كچه‌ فڕۆكه‌وانێكى سلێمانى ده‌كات

هێڵى ئاسمانیی عێراق سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى كچه‌ فڕۆكه‌وانێكى كوردى خه‌ڵكى سلێمانى ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ى توانیویەتی‌ به‌ سه‌لامه‌تیى سه‌رنشینه‌كانیان له‌…
Total
0
Share