کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ تاوەباران دەبارێت

بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەینێ لە چەند ناوچەیەک تاوەباران دەبارێت.

لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، ”بەهۆی کاریگەری نزمە پەستانی نیمچە دوورگەی عەرەبی، ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی تاوەباران و هەورە بروسکەی پچڕپچڕی لابەلا بەتایبەتی لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، هەروەها بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ بەهۆی خێرایی با تاوەکو کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت”.

دەربارەی پلەکانی گەرمیی ئەمڕۆ، دەڵێت، ”بەگشتی نزیکەی دوو بۆ چوار پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزمدەبێتەوە، هاوکات لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم چوار بۆ شەش پلە نزمدەبێتەوە”.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوە کردووە، ”ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی لە ناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری کەمێک تاوە بارانی پچڕپچڕ هەیە، لەکاتەکانی ئێوارە کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە، هاوکات پلەکانی گەرمی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ بڕیارەکانی گرێبەستی ئەلیکترۆنیی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی هەموارکردەوە

وەزارەتی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان بەپێی دوایین نوسراو هەمواری ڕێنماییەکانی گرێبەستی ئەلیکترۆنیی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی هەموارکردەوە و بەپێی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامۆژگاریی سەرۆک مام جەلالە کە هەرچیمان لەدەستبێت بیکەین بۆ هەڵەبجە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە، منیش هێندەی هەڵەبجەییە سەربەرزەکان دڵخۆشم، چونکە گەیشتین…
Total
0
Share