جارێکی دیکە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بۆ کاتژمێر یەکی ئەمشەو دواخراوە.
تا ئێستا بەشێک لە لایەنەکان ناکۆکن لەسەر نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی و پشکی پارێزگاکان بۆیە بەردەوام دانیشتنی پەرلەمان دوا دەخرێت.
هەر ئەمڕۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پشکی هەرێم لە بوجەدا یەکلایی بووەتەوە و ئێستا ناکۆکییەکان لەسەر نرخی دۆلار و قەرزی دەرەکییە.
بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ” دوایین دەق لەسەر پشکی هەرێم کە جێگیرکراوە لە پرۆژەیاسای بوجەدا و قبوڵمانە هەروەها بۆ هەرێمی کوردستان باشە”.