“لە ئەمساڵدا 21 هەزار كەس لە هەرێمەوە بەرەو ئەوروپا كۆچیان كردووە”

رێكخراوێكی بواری پەنابەران رایدەگەیەنێت، تەنها لەمساڵدا 21 هەزار كەس لە هەرێمەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا كۆچیان كردووە.

بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە ھەرێمی کوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە ئەمساڵدا 21 ھەزار کەس لە ھەرێمی كوردستانەوە کۆچیان کردووە، لەو ژمارەیە سێ ھەزار و 400 کەسیان خەڵکی سنووری ئیدارەی راپەرین بوون.

وتیشی، “لەنێو ئەو كۆچبەرانەدا 37 كەسیان لەڕێگای گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە، ژمارەكی زۆریش لە سنووری بیلاڕوسیا و چەند وڵاتێكی دیكەدا لە زیندانەكاندان”.

بابەتی پێشتر

هۆکاری ئاگری شووقەکەی نەورۆز سیتی ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

لەبەشە ناوخۆیی زانکۆیەک شەڕ روویدا و سێ خوێندکار بریندارکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share