بەشیر حەداد زانیاری نوێ لەبارەی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە دەخاتە ڕوو

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پشکی هەرێم لە بوجەدا یەکلایی بووەتەوە و ئێستا ناکۆکییەکان لەسەر نرخی دۆلار و قەرزی دەرەکییە.

بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ” دوایین دەق لەسەر پشکی هەرێم کە جێگیرکراوە لە پرۆژەیاسای بوجەدا و قبوڵمانە هەروەها  بۆ هەرێمی کوردستان باشە”.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕاشیگەیاند، “تا ئێستا ناکۆکییەکان لەسەر نرخی دۆلار بەرامبەر دینار و قەرزی دەرەکییە، بۆیە بەشێک لە فراکسیۆنە شیعەکان لەسەر ئەم پرسە گفتوگۆ دەکەن”.

بە وتەی بەشیر حەداد، ئێستا ڕێژەی یاسایی هەیە بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە، بەڵام زۆرینەی فراکسیۆنەکان دەیانەوێت لەسەر ئەساسی ڕێککەوتنی زۆرینە دەنگبدرێت، نەک بە زۆرینە و کەمینە تێبپەڕێندرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سەروەریی یاسا و بەهێزیی دامەزراوەکانی حکومڕانی بنەمای سەرەکین بۆ پاراستنی سەقامگیری

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، سەروەریی یاسا و بەهێزیی دامەزراوەکانی حکومڕانی بنەمایەکی سەرەکین بۆ پاراستنی سەقامگیری و گەشەسەندنی…
Total
0
Share