غاز گران نابێت
ئومێد خۆشناو: هەر ئۆتۆمبێلێکی غاز پۆلیسێكی لەگەڵدا دەبێت

پارێزگاری هەولێر دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییانی شارەكە لە نەبوونی قەیرانی غاز و چارەسەرکردنی کەمیی غاز لە ماوەی دوو هەفتەدا، جەختیکردەوە ڕێکار بەرامبەر ئەوانە دەگرنەبەر کە غاز بە گران دەفرۆشن.

لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند، “هۆکاری سەرەکیی کێشەی غاز چاکسازییەکانی کێڵگەی کۆرمۆرە، بووەتەهۆی کەمبوونەوەی ئەو بڕە غازەی بەرهەمدەهێنرێت”.

پارێزگاری هەولێر دڵنیاییدا لەوەی قەیرانی غاز دروستنابێت، چاکسازییەکە ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت و دواتر بەرهەمهێنان دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی، لەگەڵ ئەوەشدا جەختیکردەوە، نرخی غاز بەرزنابێتەوە و ڕێکاری پێویست دەگرنەبەر بەرامبەر هەر بریکارێک نرخ بەرزبکاتەوە.

یەکێکی دیکە لەو ڕێکارانەی پارێزگای هەولێر بۆ ڕێگریکردن لە بەرزکردنەوەی نرخی غاز جێبەجێی دەکات، بەپێی وتەی پارێزگاری هەولێر، “هەر ئۆتۆمبێلێکی غاز کە بریکاری دابەشکردنی غازە، پۆلیسێکی لەگەڵدا دەبێت تاوەکو بزانرێت چۆن دابەشدەکرێت و بە چ نرخێک دەدرێت بە هاوڵاتییان”.

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، خۆشناو باسی لەوەکرد، بەرزبوونەوەی نرخەکەی پەیوەندیی بە درستبوونی کێشە هەیە لەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ بەغداد کرابوو بۆ ناردنی ڕۆژانەی بەنزین، بەڵام لەم هەفتەیەدا شاندێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان سەردانی بەغداد دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانكی ناوەندی: ئەمریكا لە پارێزراویی پارە و یەدەگی دەرەكیی عێراق دڵنیایكردینەوە

بانکی ناوەندیی عێراقی ئاشکرایکرد، پارە و یەدەگی عێراق بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پارێزراوە و ناتوانرێت دەستیبەسەردابگیرێت.…
Total
0
Share