خۆپیشاندەرانی چێوەی هەماهەنگی مانگرتنیان لە ناوچەی سەوز ڕاگەیاند

خۆپیشاندەرانی چێوەی هەماهەنگی ڕایانگەیاند، مانگرتنی کراوە لە پردی “موعەلەق” لەنزیک ناوچەی سەوز دەستپێدەکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە چێوەی هەماهەنگی بە ناونیشانی “گەل وڵات دەپارێزێت” بڵاویانکردووەتەوە ڕایانگەیاند، مانگرتنی کراوە ڕادەگەیەنین تا کاتێک داواکارییەکانمان جێبەجێدەکرێت.

چێوەی هەماهەنگی داواکارییەکانیان لە چەند خاڵێکدا کۆکردووەتەوە، داوا لە لایەنەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلاییبکەنەوە، گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانیش ڕابسپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران.

به‌په‌له‌ حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزاری، نیشتمانی، چاكسازی به‌پێی ده‌ستوور پێكبهێنرێت، كه‌ دووباره‌ شكۆی وڵات بگه‌ڕێنێته‌وه‌ و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی هاوڵاتییانی عێراقی بكات.

جەختیانکردووەتەوە، کە پشتیوانی تەواوی دەسەڵاتی دادوەری دەبن و هەر پیشێلکارییەک بەرامبەر دامەزراوەکانی یەن هەوڵێک لە شکۆی کەمبکاتەوە ڕەتدەکەنەوە، چونکە ئەو بناغەیەیە کە دەوڵەتی عێراقی لەسەر دامەزراوە.

داوا لە سەرۆکی پەرلەمان دەکەن سەرجەم چالاکی و جموجوڵەکانی ناو پەرلەمان کۆتایی پێبهێنێت، پەرلەمان لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردراوە، تەنها گەل دەتوانێت پەکیبخات.

“داوا لە هێزە پاڵەوانەکانمان دەکەین پارێزگاری لە دامەزراوەکانی دەوڵەت بکەن، تا بتوانێت ئەرکەکانی خۆی ڕاپەڕێنێت بەبێ هیچ بەربەستێک، چونکە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان پێکهێنراوە، بۆیە ناکرێت ڕێگە بدەرێت هیچ کەس بتوانێت پەکی بخات یان دایبخات”.

بابەتی پێشتر

بووەتە مەترسیی بۆ ئەمریکییەکان.. ڤایرۆسی ئیفلیجیی منداڵان لە ئاوەکانی نیویۆرکدا هەیە

بابەتی دواتر

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەگەری دیداری نێوان هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و چین هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share