(ڤیدیۆ) ئەڵمانیا و ئیتاڵیا دووەم بردنەوەیان لە پاڵاوتنەکان تۆمارکرد

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دووەم بردنەوەی لەسەریەکی لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیال تۆمارکرد

ئەمشەو، یەکشەممە گەڕی دووەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر بەردەوامی هەبوو و هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و پۆڵەندا براوەبوون.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەی بەرانبەر ڕۆمانیا تۆمارکرد، گۆڵەکەش لە خولەکی 16 لەلایەن سێرج گنابریەوە تۆمارکرا.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا ئیتاڵیا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرانبەر بردنەوەی بەرانبەر بولگاریا تۆمارکرد، گۆڵەکانی سکوادرا ئازۆرا لە خولەکەکانی 43 و 82 لەلایەن ئەندریا بیلۆتی و مانوێل لۆکاتێلی-یەوە تۆمارکران.

هەڵبژاردەی پۆڵەنداش لە پێپسی ئارینا میوانداری ئەندۆرای کرد و ئەنجامی یاری نێوانیان بەبردنەوەی هەڵبژاردەی خانەخوێ (3-0) کۆتییهات.

سێ گۆڵەکەی پۆڵەند لە خولەکەکانی 30 و 55 و 88 لەلایەن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی (دوو گۆڵ) و کارۆل سویدێرسکی-یەوە تۆمارکران.

ئەنجامە تۆمارکراوەکانی ئەمشەو:

سویسرا 1-0 لیتوانیا

نەمسا 3-1 دورگەکانی فارو

ئیسرائیل 1-1 سکۆتلەندا

پۆڵەندا 3-0 ئەندۆرا

سان مارینۆ 0-3 هەنگاریا

ئۆکرانیا 1-1 فنلەندا

مەقدۆنیای باکوور 5-0 لیشتنشتاین

کۆسۆڤۆ 0-3 سوید

 

ڕۆمانیا 0-1 ئەڵمانیا

 

بولگاریا 0-2 ئیتاڵیا

 

بابەتی پێشتر

جارێکی دیکە دانیشتنی پەرلەمان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دواخرا

بابەتی دواتر

کەشتیە گیرخواردووەکەی نۆکەندی سوێس خرایەوە سەر ڕێڕەوی خۆی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share