پۆچتینۆ: بنزیمە یاریزانێکی گەورەیە و شایەنی ناسناوێکی گەورەیە

ماوریسیۆ پۆچتینۆ، ڕاهێنەری ئەرجەنتینی یانەی پاریس سان جێرمان بەر لە ئەنجامدانی یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان، چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕۆژنامەی مارکا ئەنجام دەدات.

لەوەڵامەکانیدا ئاماژە بە چانسی بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید دەکات لە یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان، هەروەها بە شایستەشی دەزانێت کەریم بنزیمە ناسناوێکی گەورە دەستەبەر بکات.

 

سترێسی کەمتر

“هەموو شتێک لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ پەیوەستە بە ساتەوەختی یاریی و فۆرمی دوو جەمسەرەکەوە. مەدرید کەمتر سترێسی لەسەر بووە، ئارامتر بوون و باشتر ئامادەکارییان بۆ یارییەکە کردووە.”

 

لیڤەرپوڵ ماندووە

“ڕیاڵ مەدرید توانیویەتی باشتر کاتەکانی ڕێک بخات. لیڤەرپوڵ ناچار بووە یاری کۆتایی جام بکات و تاوەکو کۆتا ساتی پریمەر لیگ خۆی ماندوو بکات.”

 

بەراورد بە سەرکەوتنی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر چێڵسی و مانچستەر سیتی، دەتوانم بڵێم پاریس سان جێرمان نزیکترین بوو لە کۆتاییهێنان بە ڕیاڵ مەدرید

 

ڕیاڵ ئامادەترە

“یاریزانانی لیڤەرپوڵ سترێس لەسەریان بەهێزترە، با بزانین لیڤەرپوڵ چۆن خۆی پێشکەش دەکات، چونکە مەدرید 100% ئامادەیە.”

 

هۆکارەکانی سەرکەوتن

“چانسی یانەکان لە یاری کۆتاییدا هەمیشە ٪50یە، جەمسەرەکان کوالێتییان بەرزە و شارەزان لە کۆنترۆڵکردنی تۆپدا، ئەو هۆکارانەی بڕیار لە ئەنجامەکە دەدەن، چانس، یان فۆرمی پێکهاتەکان، یان داهێنانی یاریزانێکی دیاریکراوە.”

 

بنزیمە شایستەیە

“بنزیمە وەرزێکی نایابی بەڕێ کردووە، ئەگەر باشترین نەبێت، لە باشترین هێرشبەرەکانی جیهانە. ڕووبەڕووی سەڵاح و مانێ و یاریزانە گرنگەکان دەبێتەوە، ئەو ڕکابەرانەی شەڕدەکەن بۆ گەیشتن بە لوتکە، بە ڕای من بنزیمە شایەنی سەرکەوتنێکی گەورەیە، توانای بەدەستهێنانیشی هەیە، با بزانین چی ڕوودەدات.”

 

بە دڵنیاییەوە لە یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگ دڵم سپی دەبێت و حەز دەکەم ڕیاڵ مەدرید بیباتەوە

 

نزیک بوون لە کۆتاییهێنان بە ڕیاڵ

“بەراورد بە سەرکەوتنی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر چێڵسی و مانچستەر سیتی، دەتوانم بڵێم پاریس سان جێرمان نزیکترین بوو لە کۆتاییهێنان بە ڕیاڵ مەدرید، لە ڕووەکانی کۆنترۆڵکردن و یاریکردندا باشتر بووین.”

 

هاندەری کام یانەیە دەبێت؟

“سەبارەت بە براوەی ناسناوەکە، بە دڵنیاییەوە لەو یارییەدا دڵم سپی دەبێت و حەز دەکەم ڕیاڵ مەدرید بیباتەوە.”

بابەتی پێشتر

جەنگێکی تەکتیکی لە دەرەوەی هێڵەکانی یاریگا

بابەتی دواتر

وەرگرتنی گەنم دەستیپێكرد.. شایستە داراییەكانی جوتیاران دەخرێتە بودجەی 2022ی عێراقەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆخی پێدری سەلامەت نییە

تیمی پزیشکی بەرشلۆنە گەشبین نییە بە چاکبونەوەى پێدری بەشێوەیەکی تەواو پێش یاریی کلاسیکۆ. پێدری دوو مانگە بەهۆی پێکانەوە…
Total
0
Share