هازارد متمانەی بەلجیکا-ش لەدەستدەدات

ئیدین هازارد لەم وەرزەدا نەیتوانیوە ئەو دەرفەتانە بقۆزێتەوە کە لە ڕیاڵ مەدرید پێیدراون، نزیکە متمانەی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا-ش لەدەستبدات.

خۆرخی گارسیا هێرناندێز، ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی مارکا ئاشکرای کردووە، کە لە ماوەی ڕابردوودا کارلۆ ئەنچیلۆتی کاری لەسەر بارودۆخی دەروونی هازارد کردووە، هەموو هەوڵەکانی بۆ ئەوە بووە لە کاتی گونجاودا دەرفەتی پێبدات و بیگەڕێنێتەوە سەر “فۆرما”ی ئاسایی خۆی.

لە دوایین یارییدا بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ، هازارد پەناڵتییەکی لەدەستدا و لە ژووری جلگۆڕینەکان بە گریان گوزارشتی لە شکستەکە کردووە و تەواو ڕووخاوە.

ڕۆژنامەنووسەکە نووسیویەتی، لە ئێستادا ستافی ڕاهێنانی هەڵبژاردەی بەلجیکا، لەسەرو هەمووانەوە ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ڕاهێنەر گەیشتوونەتە ئەو بۆچوونەی هازارد توانای گەڕانەوەی نییە.

مارتینێز و هاوکارانی بیر لەوە دەکەنەوە، یاریزانەکەی ڕیاڵ مەدرید بەو ئاستە لاوازەوە بانگهێشتی مۆندیالی 2022ی قەتەر نەکەن.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیچ كەسێك مافی بەكارهێنانی پۆست و ناونیشانی خۆی نییە بۆ شكاندنی یاسا

بابەتی دواتر

پێنج تیرۆریست و داواكراو لە سلێمانی دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێڵسی و ماونت گەیشتوون بە بنبەست؟

دانوستاندنەکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوان چێڵسی و مەیسن ماونت لە دۆخێکی چەقبەستوودایە. ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، گرێبەستی نێوان…
Total
0
Share