پێنج یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی پێكانەوە یاری ناكەن

پێنج یاریزانی ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی جیاوازی پێكانەكانیانن و پزیشكەكان لە هەوڵدان بۆ چارەسەركردنیان.

مێندی پێكانەكەی سەریهەڵداوەتەوە و سێ هەفتەی دیكە گەڕانەوەی دوادەكەوێت، لە ئێستاشدا بەتەنها لەسەر چیمەن ڕاهێنان دەكات.

مارسیلۆ و سیبایۆس لە ژووری جومناستیكی یانەكە ڕاهێنان دەكەن و نزیكەی مانگێكی دیكە دەگەڕێنەوە.

كارڤاخال و گاریس بەیل-یش پێكانەكانیان قورسە و لانی كەم شەش هەفتەی تریان دەوێت بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆسەر چیمەن.

ئامانجی یەكەمی تیمی پزیشكیی ڕیاڵ مەدرید چارەسەركردنی پێكانەكەی مێندی-یە بەزووترین كات، بۆ ئەوەی هاوكاریی هێڵی بەرگریی یانەكە بكات لە پڕكردنەوەی بۆشاییەكاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share