کەشتیە گیرخواردووەکەی نۆکەندی سوێس خرایەوە سەر ڕێڕەوی خۆی

دوای هەفتەیەک لە وەستاندنی نۆکەندی سوێس و سستکردنی لە ٪12ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە جیهاندا کەشتیەکەی کۆمپانیای ئیڤەرگرین خرایەوە سەر ڕێڕەوی خۆی.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرایکرد، کەشتییەکەی کۆمپانیای “ئیڤەرگرین” دوای چەند هەوڵێک بۆ جوڵەپێکردنی بەبێ زیان بەیانی ئەمڕۆ خراوەتەوە سەر ڕێڕەوی خۆی و ڕێککراوەتەوە تا بکەوێتەوەڕێ بەرەو دەریای ناوەڕاست.

ماوەی شەش ڕۆژ بوو کەشتییەکە گەورەکەی کۆمپانیای ئیڤەرگرینی ژاپۆنی بە لاتەریب نۆکەندی سوێسی گرتبوو و ببوە هۆی سستکردنی لە ٪12ی ئاڵۆوگۆڕی بازرگانی جیهان.

کەشتی (ئێڤەرگرین گرین) درێژیەکەی 400 مەترە، پانیەکەی دەگاتە 200 مەتر، قورساییەکەی 200 هەزار تۆنە، لەسەر باری لاتەریب گیریخورادووە و درێژییەکەی لە پانی نۆکەندەکە گەورەترە، بەو هۆکارە لە کاتی گۆڕینی ئاڕاستەکەیدا کەشتییەکە لە نۆکەندەکەدا گیریکردووە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئەڵمانیا و ئیتاڵیا دووەم بردنەوەیان لە پاڵاوتنەکان تۆمارکرد

بابەتی دواتر

وێنە.. بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیل کەسێک گیانی لە دەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share