جارێکی دیکە دانیشتنی پەرلەمان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دواخرا

جارێکی دیکە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بۆ کاتژمێر یەکی ئەمشەو دواخراوە.

تا ئێستا بەشێک لە لایەنەکان ناکۆکن لەسەر نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی و پشکی پارێزگاکان بۆیە بەردەوام دانیشتنی پەرلەمان دوا دەخرێت.

هەر ئەمڕۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پشکی هەرێم لە بوجەدا یەکلایی بووەتەوە و ئێستا ناکۆکییەکان لەسەر نرخی دۆلار و قەرزی دەرەکییە.

بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ” دوایین دەق لەسەر پشکی هەرێم کە جێگیرکراوە لە پرۆژەیاسای بوجەدا و قبوڵمانە هەروەها  بۆ هەرێمی کوردستان باشە”.

بابەتی پێشتر

بەشیر حەداد زانیاری نوێ لەبارەی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە دەخاتە ڕوو

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئەڵمانیا و ئیتاڵیا دووەم بردنەوەیان لە پاڵاوتنەکان تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share