کەین دەڕوات.. جەنگی لەنێوان سێ یانەی گەورەدا بەرپاکردووە

هاری کەینی هێرشبەری ئینگلیزی، داوای دەستبەرداربوونی لە یانەی تۆتنهام کردووە و سێ یانەی گەورەی ئینگلتەرا کێبڕکێ بۆ گواستنەوەی دەکەن.

ڕۆژنامەی ” زە سەن”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، هێرشبەری ئینگلیزی، هاری کەین لە بارودۆخی یانەی تۆتنهام بێزارە و دەیەوێت لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 ڕوو لە یانەیەکی گەورەتر بکات، بۆ ئەم مەبەستەش ئیدارەی سپێرزی ئاگادارکردووەتەوە کە بەردەوام نابێت.

بۆندی کەین تاوەکو سێ وەرزی دیکە بە موچەی ساڵانەی 350 هەزار پاوەندی هەفتانە لە تۆتنهام بەردەوامدەبێت، بڕیارە لە هاوینی 2021 بەشداری لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بکات، لەدوای ئەو وادەیەش داهاتووی یەکلاییدەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی زە سەن، نرخی گواستنەوەی کەین 150 ملیۆن پاوەندە، لێپرسراوی کارەکانی دانیێل لیڤی سەرۆکی تۆتنهامی لە خواستی ڕۆیشتن و یاریکردنیان بۆ یانەیەکی دیکە ئاگادارکردووەتەوە، پێیانوایە لە ئەگەری گەیشتنی بۆندێکی گەورەدا گواستنەوەکە ڕوودەدات.

لە بەرامبەردا هەرسێ یانەی مانچستەر یونایتد، سیتی و چێڵسی بۆ گواستنەوەی “شێرەکەی ئینگلتەرا” هاتوونەتە سەرهێڵ، لەهەوڵدان بە نرخێکی کەمتر ڕێککەوتن لەگەڵ سەرۆکایەتی تۆتنهام بکەن و بۆندەکەی واژووبکەن.

بابەتی پێشتر

هەفتەی داهاتوو دژی كوشتنی چالاكوانان لە بەغداد و شارەكانی دیكە خۆپیشاندان دەكرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار