سلێمانی.. كرێكارێكی گەنج لەكاتی كاركردندا گیانی لەدەستدا

عادیلە بەسەریدا ڕۆیشتووە

لەكاتی كاركردنیدا لە یەكێك لە پڕۆژەكانی سلێمانی كرێكارێكی گەنج گیانی لەدەستدا و باوكی قوربانییەكەش دەڵێت، كوڕە گەورەی بووە.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی ئازار لەكاتی كاركردنی لە پڕۆژەی شەقامی ئۆتۆبانی بابان لە سلێمانی كرێكارێك بەناوی (ئارام سالار) تەمەن 31 ساڵ بەهۆی ڕوداوێكی كارەوە گیانی لەدەستدا.

سالار نەجیم، باوكی قوربانییەكە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ئەوەی پێیان وتوین ئەوەیە كە عادیلە بەسەریدا ڕۆیشتووە و چاوەڕوانین هێزەكانی پۆلیسی كەشف و بەدواداچوون بۆ ڕوداوەكە بكەن.

وتیشی، “كوڕەكەی شۆفێری شۆفل و گرێدەر و ئۆتۆمبێلی گەورە بووە” ئاماژەی بەوەشكرد، قوربانییەكە كوڕە گەورەیەتی و برا گەورەی چوار خوشك و چوار برای دیكەیە.

بابەتی پێشتر

داخستنیان هەڵەیە<BR> هێرش سەید سەلیم: ناوەندەكانی خوێندن باشترین شوێنن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا

بابەتی دواتر

پلانی پێرێز بۆ میرکاتۆی هاوینی 2021 ئاشکرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share