دهۆك.. چوار ژن و گەنجێك بەتۆمەتی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی ئابڕوبەر دەستگیركران

پەیوەندییان لەگەڵ پیاوان دروستكردووە و دواتر ڤیدیۆی خۆیان لەگەڵیاندا كردووە

پۆلیسی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، چەند ژنێك و كوڕێكی گەنج بە تۆمەتی هەڕەشەكردن لە ژمارەیەك پیاو بە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی ئابڕوبەر دەستگیركراون.

هێمن سلێمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو چوار ژن و گەنجە خەڵکی یەکێک لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆکن، پەیوەندییان لەگەڵ پیاوان دروستكردووە و دواتر ڤیدیۆی خۆیان لەگەڵیاندا كردووە و پاشان بە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە داوای پارەیان لێکردووە.

وتیشی، “دەستبەسەركردنی ئەو گروپە لەسەر سکاڵای پیاوێک بووە لە یەکێک لە بنکەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، دوای ئەوەی هەڕەشەیان لێکردووە كە ئەگەر بڕێك پارەیان پێنەدات ڤیدیۆكەی بڵاودەكەنەوە”.

لە ڤیدیۆیەكیشدا پۆلیسی دهۆك دانپیادانانی تۆمەتبارانی بڵاوكردەوە و تیایدا باس لە چۆنیەتی ئەنجامدانی تاوانەكە دەكەن، ژنێك دەڵێت، من و کچێک پەیوەندیمان لەگەڵ پیاوێک دروستکرد، تا گەیشتە ئەوەی سێکسمان لەگەڵ بكات، ئێمەش كارەكەمان ڤیدیۆ كرد و داوای پارەمان لێكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەکگرتوو بۆ محەمەد حاجی مەحمود: تۆمەت و ناوزڕاندن پیشەی کەسانی شکستخواردووە و سکاڵای یاسایی تۆماردەکەین

سەڵاحەدین بابەکر، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایدەگەیەنێت، محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان تۆمەتی خستووەتە پاڵیان…
زیاتر ببینە

گەیشتنی قوباد تاڵەبانی و پێشکەشکردنی وتارێک لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی ئەکادیمیای نیشانشکاندنی پاراڵمپی کوردستان

ساتی گەیشتنی قوباد تاڵەبانی و پێشکەشکردنی وتارێک، لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی ئەکادیمیای نیشانشکاندنی پاراڵمپی کوردستان لە…
Total
0
Share