پلانی پێرێز بۆ میرکاتۆی هاوینی 2021 ئاشکرابوو

سەرچاوەیەکی ئیسپانی لە کەسانی نزیکی فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە زانیاری نەبیستراو دەربارەی گواستنەوەکانی هاوینی 2021 بڵاودەکاتەوە.

کەناڵی ”  Deportes Cuatro“ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید پلانی بۆ گواستنەوەکانی هاوینی 2021 داڕشتووە و بەڕێوبەرانی یانەشی لە پلانەکانی ئاگادارکردووەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، “قرشە سپیەکەی مەدرید” هەمان ئەو سیستمە بەکاردەخاتەوە کە ساڵانی ڕابردوو بەکاریهێناوە و پێکهاتووە لە فرۆشتنی یاریزانان و کۆکردنەوەی بڕی تەواو بۆ واژووکردنی بۆندی نوێ، ئەو بۆندانەش کە لە پلانیاندایە هەوڵی بۆ بدەن ئێرلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند و کیلیان مباپێی فەرەنسی هێرشبەری یانەی پاریس سانت جێرمانن.

کیلیان مباپێ و ئێرلینگ هالاند داواکراوی سەرەکی ڕیاڵ مەدریدن

سەرۆکی مێرەنگی لە بەرانبەر ئەم هەوڵانەدا ڕەتیکردووەتەوە بەهیچ شێوەیەک هەوڵ بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی بدات، سەرەڕای ئەوەی دوو وەرزە پەیوەندییەکانی نێوانیان ئاسایی بووەتەوە.

پلانی پێرێز بە شێوەیەکە لە هاوینی 2021وە ئامادەکاری بۆ هاوینی 2023 بکات کاتێک یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دوای نۆژەنکردنەوە دەرگا بەڕووی هاندەراندا دەکاتەوە، لەم بارودۆخەدا پێکهاتەی یانە پێویستە چەند ناوێکی گەورە لەخۆبگرێت.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. كرێكارێكی گەنج لەكاتی كاركردندا گیانی لەدەستدا

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بگات بە چەند عێراق پێویستی بە قەرز نابێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share