هاوسەرۆکانی یەکێتی جەخت لە هەماهەنگی لایەنە کوردییەکان دەکەنەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ 17 ی کانونی یەکەم، هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیان لە شاندێکی  حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد و جەختیان لە هەماهەنگی زیاتری لایەنەکان کردەوە لەم دۆخەی ئێستای هەرێمدا.

لەدیدارێکدا بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا،  لەبارەی ئەوپرسانەی جێی بایەخی ھەردوولابوون ، بەتایبەت کێشەکانی ھەولێر و بەغدا، باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

هەر لەو دیدارەدا ھاوسەرۆکانی یەکێتی، جەختیانکردەوە لەسەر پێویستی ھاریکاری و ھەماھەنگی سەرجەم لایەنە کوردستانیەکان، بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و یەکخستنی ھەوڵەکان، بۆ گەیشتن بەچارەسەری ڕیشەیی کێشەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ ، لە پێناو ئارامی و ڕەخساندنی خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان.

بەپێی زانیارییەکان ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر کۆی ئەوپرسانەی گفتوگۆیان لەبارەوەکراوە، و ڕێوشوێنە گرنگ و پێویستەکانیان ھەڵسەنگاندووە و بۆچوونیان لەبارەوە خستووەتەڕوو.

ئەم دیدارە لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازیان کرد لە محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیستی کوردستان و دۆخی ئێستای هەرێم و دۆخی ئابوری خەڵک تاوتووێکرا.

بابەتی پێشتر

هاوسەرۆکانی یەکێتی: دۆخەکە هەستیارە و دەبێت کێشەکان لەگەڵ بەغداد چارەسەر بکرێت

بابەتی دواتر

بە ئامادەبوونی كازمی و ئەردۆغان عێراق و توركیا دوو ڕێككەوتننامەیان واژۆكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share