کۆمەڵی دادگەری: بەشداریی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ناکەین

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ئاشکرایکرد فراکسیۆنەکەیان بەشداریی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە پرسی سەرۆک کۆمار ناکات، بەهۆی ئەو پەرتەوازەییەی هەیە کە لەبەرژەوەندیی عێراق و هەرێم نییە.

محەمەد حەکیم وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لایەنە عێراقییەکان و هێزە کوردییەکانیش نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر یەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران فراکسیۆنەکەیان بەشداریی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ناکات.

وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت، “ئێمە بەشێک نین لەناکۆکییەکان و ئەم پەرتەوازەییە لەبەرژەوەندیی عێراق و هەرێم نییە، بۆیە بەشداری دانیشتنەکە ناکەین تاوەکو دەرفەتی زیاتر بۆ گەیشتن بە تەوافوق لەسەر هەردوو پۆستەکە بڕەخسێت”.

پێشتریش یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بایکۆتکردنی دانیشتنەکەی ڕاگەیاند، محەمەد ئەحمەد بەرپرسی دەزگای چاودێریی یەکگرتوو بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بەشداریی دانیشتنەکە ناکەین”.

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بەهەمانشێوە ڕایگەیاندووە کە بەشداریی ناکەن لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق.

بڕیارە لە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەنجامبدات و تائیشتا ئەگەرەکان بەوجۆرەن کە ژمارەی پێویستی پەرلەمانتاران ئامادەی دانیشتنەکە نابن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: داواكارییەكانی ئێمە داواكاریی هاونیشتمانییانە كە دەبێت حكومەتێكی خزمەتگوزار پێكبهێنرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە سەید عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە كرد.…
زیاتر ببینە

جوتیار عادل: پاڵپشتی لە هەنگاوە چاكسازییەكانی قوباد تاڵەبانی دەكەین

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پاڵپشتی لە هەنگاوە چاكسازییەكانی قوباد تاڵەبانی دەكەین، جەختیشدەكاتەوە بە ئەلیكترۆنیكردنی مووچە بۆ خانەنشینان دەستپێدەكات…
Total
0
Share