لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە ئێران ڤیدیۆی گروپێک لە دانیشتوانی شاری قوم لە ئێران بڵاوکراوەتەوە کە هاوار دەکەن و دەپاڕێنەوە تا “ئیمامی مەهدی” خۆی دەربخات.
بە بڕوای گروپەکە ناوەڕاستی مانگی شەعبان کە هاوکات کاتی لە دایکبوونی ئیمامی مەهدیشە کاتێکی گونجاوە بۆ هاوارکردن و پاڕانەوە تا ئیمامی مەهدی خۆی دەربخات.
بە بڕوای شیعەکانی سەر بە پەیڕەوی 12 ئیمام، ئیمامی مەهدی کە ناوی تەواوی (محمد بن الحسن بن علي المهدي)ە ڕۆژێک دەگەڕێتەوە سەر زەوی و دادپەروەری دەچەسپێنێت.
بەپێ باوەری شیعەی 12 ئیمام، دوازدەھەمین و دوایین ئیمام و ھەمان مەھدی مزگێنی دراوە، ئەو کوڕی حەسەنی عەسکەری، ئیمامی یازدەھەمی شیعەکانە و ئەگەرچی سەدان ساڵ تێپەڕیووە بەسەر مردنیدا، بەڵام ڕۆژێک هەر دەگەڕێتەوە.
شیعەکان باوەڕیان وایە کە ئیمام مەھدی لە 15ی شەعبانی 256 کۆچی لە سامەڕا لە دایکبووە و لە دووای کوژرانی باوکی، حەسەنی عەسکەری، لە تەمەنی 5 ساڵی دا گەیشتە ئیمامەت.
باوەر وایە ئەو پاش گەیشتنی بە ئیمامەت لە سامەڕا، لە ڕێگای 4 بریکار کە توانیویانە ئەو ببینن لەگەڵ شوێنگرانی پەیوەندی ھەبووە، ئەم سەردەمە بەناوی سەردەمی شارانەوەی بچووک باس دەکرێت.
زۆربەی سوننەکان ئەمە قبووڵ ناکەن و بڕوایان وایە مەھدی هێشتا لە دایک نەبووە و کاتێک لە دایک دەبێت “شکۆ و دەسەڵات و دادپەروەری دەگێڕێتەوە بۆ سەر زەوی”.
از نگاه شما- فریاد «العجل» گروهی از مردم قم برای ظهور امام دوازدهم شیعیان
ویدئو از مخاطب رادیو فردا pic.twitter.com/WjytHDmWv7— RadioFarda|راديو فردا (@RadioFarda_) March 26, 2021