باباجان: پارتەكەی ئەردۆغان توركیای نغرۆی قەرز كردووە

عەلی باباجان، سەرۆكی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتنی توركیا

سەرۆكی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتنی توركیا دەڵێت، پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار، توركیای خستووەتە نێو قەرزی گەورەوە.

عەلی باباجان، سەرۆكی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتنی توركی بەرهەڵسكار و جێگری پێشووی سەرۆكوەزیران وتی، پارتی داد و گەشەپێدان، كە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكایەتی دەكات، توركیای خستووەتە قەرزێكی واوە كە باندی ناوەندیشی گرتووەتەوە.

باباجان ڕۆژی هەینی ئەوەشی وت، “كارێكیان كردووە كە پێشتر بەسەر هیچ حكومەتێكدا نەهاتووە. چۆن دەبێت ئەو لایەنەی دراو چاپ دەكات قەرزار بێت؟ تەنانەت ئەوەشیان كردووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد بانكی ناوەندی قەرزاری بانكەكان و بازاڕ و وڵاتانی دیكەیە كە كۆی قەرزەكە دەگاتە 140 ملیار دۆلار.

سەرۆكی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتن ئەوەشی خستەڕوو، تەواوی وڵاتیان خستووەتە نێو قەرزەوە، تەنانەت ئەو منداڵانەشمان كە هێشتا لەدایكنەبوون.

س: ئەلعەرەبییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەكیر پەڕییەوە بۆ ئاشكراكردنی بازرگانیی چەكی تورکیا لەگەڵ بەرەی نوسڕە

مافیا یاخیبووەكەی توركیا، بەردەوامە لە ئاشكراكردنی نهێنییەكانی دەوڵەت و بەرپرسانی وڵاتەكە، ئەمجارە پەڕییەوە بۆ ئاشكراكردنی بازرگانیی چەك لەنێوان…
Total
0
Share