هاكان فیدان: هەماهەنگیی تەواومان لەگەڵ هەولێر هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەكەكە

وەزیری دەرەوەی توركیا دوای كوژرانی 12 سەربازی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، “هەماهەنگیی تەواومان لەگەڵ حكومەتی هەرێم هەیە سەبارەت بە شەڕی دژ بە پارتی كرێكارانی كوردستان “پەكەكە”.

هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی رایگەیاند، “هەماهەنگیی تەواومان لەگەڵ هەولێر سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرهەیە و ئەوان هاوبەشی ئێمەن، بە تایبەتی سەبارەت بە پرسی پەكەكە و رۆژانە لە هەماهەنگییەكانماندا دەگەینە خاڵێكی باشتر”.

وەزیری دەرەوەی توركیا ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پەكەكە لە پاڵ ئەنكەرەدا هەولێریش دەكاتە ئامانج و هەر بۆیە ئێمە هەماهەنگیی تەواومان لەگەڵ هەولێردا هەیە.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، دەزگای هەواڵگریی میتی توركیا لە ماوەی رابردوودا ئۆپەراسیۆنەكانی تۆڵەسەندنەوەیان لە دژی پەكەكە لە هەرێمی كوردستان و سوریا چڕتركردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

سودانی بڕیارێكی نوێی دەركرد

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی ئەنجامی دانوستانەكانی وەفدی هەرێم لە بەغداد ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share