ڤیدیۆ.. ئیسرائیل هێرشیکردە سەر بەندەری لازقییە لە سوریا

اژانسی فەرمی حکومەتی سوریا ئاشکرایکرد، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئیسرائیل بە چەند ‏مووشەکێک هێرشیکردووەتە سەر بەندەرێکی لازقییە و زیانی بە چەند بینایەک ‏گەیاندووە.‏

بەپێی هەواڵی ئاژانسی سانای سوری، هێرشەکە زیانی بە بینای نەخۆشخانەیەک و چەندین ‏ماڵی هاوڵاتییان گەیاندووە.‏

بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە، لەکاتی بۆردوومانەکەدا ماددەیەک دەسوتێت و ‏ئاگرێکی زۆر بەرزدەبێتەوە، کە تائێستا نازانرێت ماددەکە چی بووە.‏

ئەوە دووەمین هێرشی سوپای ئیسرائیلە بۆسەر بەندەری لازقییە، دوو هەفتە پێش ئێستاش ‏ئیسرائیل بەهەمان شێوە شوێنێکی لە بەندەری لازقییە بۆردوومانکرد.‏

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، هێرشەکانی بۆسەر بەندەر و شوێنەکانی دیکەی سوریا چەک و ‏مووشەک و کەرەستەکانی ئێران و حزبوڵا دەكاتە ئامانج، کە لە نزیکی ئیسرائیل ‏کۆیدەکەنەوە، یان بۆ هاوکاریی بەشار ئەسەد کۆگای دەکەن.‏

ئەگەرچی بنکەی سەربازیی “حەمیم” کە شوێنی سەرەکی مانەوەی ڕوسیایە لە سوریا ‏نزیکی لازقیەیە، بەڵام تا ئێستا ڕوسیا هیچ کاردانەوەیەکی توندی نەنواندووە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی چین: دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان ڕابگرن

وەزارەتی دەرەوەی چین، داوای راگرتنی دەستبەجێی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. وەزارەتی دەرەوەی چین، رایگەیاند، پاراستنی ئاسایش…
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلی ئاشكرایكردووە.. ئامادەكاری بۆ لێدانی ئێران دەكرێت

لە نوێترین پێشهاتی ئیسرائیلدا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، ڕۆژنامەی (یەدیعۆت ئەحرانۆت)ی ئیسرائیلی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، سەرۆك…
Total
0
Share