وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: ژمارەیەکی زۆر کارمەند و پزیشک توشی کۆرۆنا بوون

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، ژمارەیەكی زۆر لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لە ئێستادا توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنان و ئەمەش بۆشاییەكی گەورەی لە كەرتی تەندروستی دروست كردووە.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، ” لەهەمان كاتدا ڕێژەی تۆماركراوانی توشبووی رۆژانە نزیك دەبێتەوە لە 11% پێشبینیش دەكرێت زۆر لەمە زیاتر بێت”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم هۆشداریداوەتە هاوڵاتییان کە هاوکاری یەکدی و وەزارەت بن بۆ تێپەڕاندنی ئەم شەپۆلەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هەر ئەمڕۆ وەزیری تەندروستیی هەرێم هۆشداریدا لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن و توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕایگەیاند، ئامارەکان لە ماوەی 24  کاتژمێری ڕابردوودا مەترسیدارن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق لیستی یاریزانە بانگهێتكراوەكانی بڵاوكردەوە

راهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق لیستی یاریزانە بانگهێشكراوەكانی بۆ دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەكەی راگەیاند. خیسوس كاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانیی…
Total
0
Share