لەبارەی كەشوهەوای سبەی كەشناسیی هەرێم هۆشداری دەدات

كەشناسیی هەرێم ڕەوشی كەشوهەوای هەرێمی بۆ دوو ڕۆژ بڵاوكردەوە، سبەی هەورە تریشقە هەیە و بارانبارین بەردەوام دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ئاشكرایكردووە، پێشبینی دەكات دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئازار، بارانبارین زیاد بكات و زۆربەی شارەكانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت.

سەبارەت بە ڕەوشی كەشوهەوای سبەی چوارشەممە، كەشناسیی هەرێم پێشبینی كردووە، سبەی ئاسمانی شارەكانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت و بارانبارین زیاد دەكات و هەورە تریشقەش دەبێت.

بابەتی پێشتر

ئەمشەو تەرمی کەمال مەزهەر دەهێنرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

فڕۆكەكانی هاوپەیمانان دەیان هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر "داعش" لە عێراق ئەنجامداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share