پارتی بۆ یەكێتی: جەخت لە هەماهەنگی دەكەینەوە بۆ چارەسەری كێشە چارەنووسسازەكان

مەكتەبی سیاسیی پارتی لە پەیامێكدا بۆ سەرۆك و مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، جەختدەکەینەوە سەر ھەماھەنگی و تەبایی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و پرسە ھەنووکەییە چارەنووسسازەکان.

دەقی پەیامەكە:

بەڕێز/ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەڕێزان لە مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بە بۆنەی (49) یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

لەو دەرفەتەدا جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە سەر ھەماھەنگی و تەبایی و ھاوخەباتیمان شانبەشانی سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و پرسە ھەنووکەییە چارەنووسسازەکان و، پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلەکەمان و داکۆکیکردن لە قەوارەی ھەرێمی کوردستان و بەھێزکردنی دامەزراوەکانی.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھەر سەرکەوتووبن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
1ی حوزەیرانی 2024

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی پێنجوێن لە بارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

دەرچووانی زانکۆی نیشتەجێی سنووری قەزای پێنجوێن ئاگاداردەکرێنەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی قەزاکە بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share