کەسوکاری ئەو خێزانە کوردەی لە فەرەنسا خنکان پارەی هێنانەوەی تەرمەکانیان نیە

بە وتەی یەکێک لە کەسوکارەکەی ڕەسوڵ ئێران نەژاد کە خۆی و هاوسەرەکەی و سێ منداڵی لە ڕێگەی فەرەنسا بۆ بەریتانیا خنکان ئێستا پارەی گەڕانەوەی تەرمەکانیان پێ نیە.

لەسەر ئەم پرسە ئەمڕۆ 1ی تشرینی یەکەم ئیدارەی نوێنەرایەتی وەزارەتی دەرەوە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاندووە، “گەڕانەوەی تەرمی خێزانە پێنج کەسییەکە پێویستی بە 300 ملیۆن تمەنە کە ئەمەش بە ئێمە هەڵناسوڕێت”.

شاری سەردەشت کە زێدی ڕەسوڵ نەژاد و خێزانەکەی بوو سەربە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوایە.

کەسوکاری ڕەسوڵ ئێران نەژاد دەڵێن، “ڕەسوڵ خۆی کرێکار بووە و هەرچی هەبووە لای خۆی و بگرە کەسوکارەکەشی لە ڕێگەی ئەوروپا خەرجی کردووە، بۆیە ئێستا زۆر سەختە 300 ملیۆن تمەن جۆربکرێت بۆ گەڕانەوەی تەرمەکان”.

کەسوکاری خێزانە خنکاوەکە نا ئومێدبوون لە هاوکاریکردنی مادی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ گەڕانەوەی تەرمی ڕەسوڵ و خێزانەکەی و دوو منداڵەکەی.

پێنج ڕۆژ پێش ئێستا میدیاكان بڵاویانكردەوە، هەریەك لە ڕەسول ئێران نەژاد و هاوسەرەكەی شیفا محەمەد پەناهی (كە هەردووكیان تەمەنیان 35 ساڵە) و دوو لە منداڵەكانیان ئەنیتا (نۆ ساڵ) و ئەرمین (شەش ساڵ) لەمیانەی هەوڵیاندا بۆ گەیشتن بە بەریتانیا بە بەلەم خنكان.

هاوکات چارەنوسی منداڵی سێیەمیان ئەرتین، كە تەمەنی 15 مانگە، بە نادیاری ماوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی فەڕەنسا ئاشكرایانكردووە كە پێدەچێت ئەویش لەكاتی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەدا خنكابێت.

بابەتی پێشتر

وڵاتێک کە ڕێژەی دانیشتوانی وەک هەرێمە لە ڕۆژێکدا نیوەیان پشکنینی کۆرۆنایان کرد

بابەتی دواتر

نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەڵەبجە توانای وەرگرتنی نەخۆشیی تریان نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share