نەتەوەیەكگرتووەكان: سەدان منداڵ و ژنی بیانی لە زیندانەكانی عێراقدان

نوسینگەی مافی مرۆڤی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان ئاشكرایكردووە، سەدان منداڵ و ژنی خاوەن ڕەگەزنامەی بیانی لە زیندانییەكانی عێراقدا بوونیان هەیە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، نوسینگەی مافی مرۆڤی سەربە نوێنەرایەتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق ڕایگەیاندووە، “تا ئێستا 300 منداڵ و 550 ژن كە هەڵگری ڕەگەزنامەی بیانین، لە پاش ئازادكردنی شارەكانی عێراق لە دەستی داعش، لە زیندانەكانی عێراقدان”.

ئەوەشی ئاشكراكردووە، “هەرچەندە سێ ساڵ بەسەر شكاندنی هێزەكانی داعش و ئازادكردنی شارەكانی عێراقدا تێپەڕبووە، بەڵام منداڵ و هاوسەرانی داعشە بیانییەكان لە زیندانەكانی عێراقدان”.

نوسینگەكەی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان ڕاشیگەیاندووە، “بەشێك لە وڵاتان ڕەتی دەكەنەوە ئەو هاوڵاتییانەیان وەرگرنەوە كە پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە، لەوانە ئوسترالیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا، ئەوەش وا دەكات عێراق خۆی بەرپرس بێت لەو كەسانە”.

ئاشكراشیكردووە، “حكومەتی عێراق ڕەتی دەكاتەوە ڕەگەزنامە بە منداڵانی داعش ببەخشێت، تەنها لە زیندانەكان دەیانهێڵێتەوە و خۆراكیان پێدەدات تا ئەو كاتەی ڕێككەوتن لەگەڵ وڵاتەكانیان دەكرێت بۆ ڕادەستكردنەوەیان”.

بابەتی پێشتر

کازمی بە بۆنەی نەورۆزەوە پەیامێک ئاڕاستەی کورد دەکات

بابەتی دواتر

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی: هەفتەی داهاتوو جارێكی دیكە شاندەكەی هەرێم دەچێتەوە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share