وتەبێژی قوباد تاڵەبانی: هەفتەی داهاتوو جارێكی دیكە شاندەكەی هەرێم دەچێتەوە بەغداد

قوباد تاڵەبانی و محەمەد حەلبوسی. ئەرشیف- فۆتۆ/ ئەژی عومەر

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، ھە‌فتە‌ی داھاتوو پێش ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، شاندی حكومە‌تی ھە‌رێم دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ بە‌غداد و درێژە‌ بە‌ ھە‌وڵە‌كانی دە‌دات بۆ تێپەڕاندی ئە‌و دە‌قە‌ی رێككە‌وتنی لە‌سە‌ر كراوە.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی لە لێدوانێكی تایبەتدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “شاندی حكومە‌تی ھە‌رێم دوێنی ڕێككە‌وتنی لە‌گە‌ڵ لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان ئە‌نجامدا و دواتر ئە‌و ڕێككە‌وتنە‌ لە‌ لیژنە‌ی دارایی پە‌سە‌ند كرا و ئێستاش چاوە‌ڕێین ئەو دە‌قە‌ لەگەڵ کۆی یاساکە‌ لە‌لایە‌ن ئەنجومەنی نوێنە‌ران لە‌ دانیشتنی ھە‌فتە‌ی داھاتوو پە‌سە‌ند بكرێت”.

ئەوەشی ڕاگەیاند، “ھە‌فتە‌ی داھاتوو پێش ئە‌نجامدانی كۆبوونە‌وە‌كە‌ شاندی حكومە‌تی ھە‌رێم دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ بە‌غداد و درێژە‌ بە‌ ھە‌وڵە‌كانی دە‌دات بۆ تێپەڕاندی ئە‌و دە‌قە‌ی ڕێككە‌وتنی لە‌سە‌ر كراوە‌ لە‌لایە‌ن‌ ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق 250 ملیار دینارى دیكه‌ بۆ پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران خه‌رج ده‌كات

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی هه‌فتانه‌ى خۆی ئه‌نجامدا و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیاردرا كه‌ 250 ملیار دینارى دیكه‌…
Total
0
Share