تەندروستیی عێراق: تائێستا شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا لەژێر کۆنترۆڵدایە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تائێستا شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا لەژێر کۆنترۆڵدایە و جەختیش دەكاتەوە زۆرترین ئەوكەسانەی تووشی ڤایرۆسەكە دەبن، ئەوانەن كەخۆیان ڤاكسین نەكردووە .

ڕیاز عەبدولئەمیر، بەڕێوبەری تەندروستیی گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە میدیای فەرمی عێراقی وتووە، “تائێستا شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا لەژێر کۆنترۆڵدایە، بەڵام نازانین لە داهاتوودا چی ڕوودەدات، چونکە ژمارەی ئەو کەسانەی لە نەخۆشخانەکان داخڵ دەکرێن هێشتا کەمن”.

باسیلەوەشكردووە، “جگە لە خۆ ڤاكسینكردنی هاوڵاتییان هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چونکە هاوڵاتییان پابەند نابن بە ڕێوشوێنە خۆپارێزییەکان”.

بەرپرسەكەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق جەختیشی كردووەتەوە، “هەرچەندە ڕێوشوێنەکان بۆ پاراستنی هاوڵاتیانە، بەڵام هیچ پابەندییەک نییە پێیانەوە، بۆیە زۆرینەی ئەوانەشی کە توشی ڤایرۆسەکە دەبن ئەو کەسانەن کە خۆیان ڤاكسین نەكردووە”.

ئاشكراشیكردووە، نزیکەی نۆ ملیۆن کەس لە عێراق خۆیان ڤاكسین كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەك هۆشداریدەدات: گەرما ماددەیەكی ژەهراویی مەترسیدار لەناو ئۆتۆمبێلدا بڵاودەكاتەوە

بەپێی توێژینەوەیەکی ئەمریکی کە رۆژی سێشەممە لە گۆڤاریكی بواری ژینگە و تەكنەلۆجیادا بڵاوکراوەتەوە، گەرما بڵاوبوونەوەی گازێكی ژەهراوی لەناو…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: سبەینێ ئەنجامی هەڵبژاردن رادەگەیەنین

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان بڵاودەکەنەوە. عەباس فەتلاوی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای…
Total
0
Share