سوپای عێراق سنورەکانی لەگەڵ سوریا توندتر دەکاتەوە

دوای جموجوڵ و ڕۆشتنی کۆمەڵێک کەسی سوری بۆناو خاکی عێراق، سوپای عێراق زیاتر چاوی دەخاتە سەر سنورەکانی لەگەڵ سوریادا و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانیش داوای دانانی کامێرەی لیزەر دەکات.

سێ ڕۆژ پێش ئێستا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایکرد، زانیارییان پێگەیشتووە کۆمەڵێک کەس لە خاکی سوریاوە دەیانەوێت بگەنە پارێزگای نەینەوا، دواتر چاودێریکردنی سنوورەکە دەستیپێکردووە.

دوێنێ یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاشکرایکرد، مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بڕیاری توندوتۆڵکردنەوەی سنورەکانی عێراقی لەگەڵ سوریا داوە و لەگەڵ ئەوەش هێزی زیاتر ڕەوانەی سنورەکان دەکرێن.

مستەفا کازمی بڕیاری دانانی کامێرەی لیزەری و دوربینی شەوی داوە بۆ سنورەکان، تا ڕێگربن لە کۆچی بەردەوامی سورییەکان بۆناو خاکی عێراق، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ ڕێگری لە گواستنەوەی چەکدارانی داعش بۆ عێراق.

لە دوای کۆنترۆڵکردنی بەشێک لە خاکی سوریا و عێراق لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، چاودێریكردنی سنوورەکانی هەردوو وڵات چڕتربوونەتەوە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی دهۆک: کەسێکمان دەستگیرکردووە بەناوی بەرپرسی باڵاوە پارەی لە خەڵک وەرگرتووە

بابەتی دواتر

ئەمریکا سزاکانی بۆ سەر هاوکارانی سوپای پاسداران دەستپێکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارتی لە سیناریۆكەی 2018 دەترسێت

پارتی لە سیناریۆكەی 2018 بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق دەترسێت و بۆی هەیە نەچنە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.…
Total
0
Share