بەشیر حەداد: كورد كێشە نییە لە پرۆژەیاسای بودجەدا

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بەشیر حەداد لەبارەی گرفتەكانی بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق هاتوونەتە پێش ڕایگەیاند، كورد كێشە نییە لە پرۆسەكەدا و ئەو ڕێككەوتنەی كراوە هەڵنەوەشاوەتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 20ی ئازار، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “كورد كێشە نییە لە پرۆسەكە، ڕێككەوتنی نێوان شاندی هەرێم و شیعەكان هەڵنەوەشاوەتەوە، واژووكراوە و تەواو بووە و مۆری لیژنەی دارایی لێدراوە”.

سەبارەت بەو گۆڕانكارییە نوێیان لەبارەی كوردەوە هاتوونەتەپێش بەشیر حەداد وتی، “ئەمڕۆ بەیانی شتێك گۆڕاوە هەندێك بۆچوونی نوێ هەن، ئێمە ئەوە قبوڵە ناكەین، ئەوەی ڕێككەوتنی لەسەر كراوە ئەوە جێگیر كراوە”.

جێگری سەرۆكی پەرلەمان ئەوەشی خستەڕوو، “گۆڕانكارییەكە لەلایەن لاینە شیعەكانە، بەهۆی بوونی كێشەیەكی زۆر لەسەر پرۆژەیاسای بودجە، ڕەنگە ئەمڕۆ دانیشتن نەكرێت و دوابخرێت بۆ چەند ڕۆژێكی داهاتوو”.

بابەتی پێشتر

لە نەورۆزدا دوو حزبەکەی دیموکرات بەڵێنی یەکگرتنەوە دەدەن

بابەتی دواتر

وێنە.. ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت و زێڕ بەرزبوونەوە

نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، بەرمیلێك جۆری برێنت لە 85 دۆلار نزیكبووەتەوە. بەهۆی شەپۆلی بەفربارین و كەشوهەوای…
Total
0
Share