لە فرۆشی نەوتی عێراق 380 ملیۆن دۆلار بەخشرایە زیانپێكەوتووانی جەنگی كەنداو

سوپای عێراق لەكاتی كشانەوەی لە ساڵی 1991 كێڵگە نەوتییەكانی كوەیتی تەقاندەوە وێنەكە تەعبیرییە

دەستەی قەرەبووكردنەوەی جەنگی كەنداو دەڵێت، بڕی 380 ملیۆن دۆلاری دیكەی داوەتە ئەوانەی لەو جەنگەدا زیانیان پێكەوتووە.

دەستەی قەرەبووكردنەوەی جەنگی كەنداو، كە سەر بە ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكانە، ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە، ئەو پارەیە لە فرۆشی نەوتی عێراق دەدرێت.

ئەوەشی ئاشكراكرد، عێراق تائێستا بە بڕی 1.7 ملیار دۆلار قەرزاری كۆمپانیای نەوتی كوەیت-ە، ئەمەش بەهۆی ئەو زیانانەی لە جەنگی كەنداودا بە بەرهەم و هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە كەوتووە.

قەرەبووكردنەوەكان بەپێی بڕیارێكی نەتەوەیەكگرتووەكانە كە لە 0.5%ی داهاتی نەوتی عێراق بۆ ساڵی 2018 و، 1.5% بۆ ساڵی 2019 و، 3%ی ساڵی 2020 دەدرێتەوە، عێراق بەردەوام دەبێت لەسەر دانەوەی تا پڕكردنەوەی سەرجەم قەرەبووكردنەوەكان بەتەواوەتی.

ساڵی 2019 عێراق بڕی 270 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی ڕادەستی كۆمپانیای پتڕۆڵی نیشتیمانیی كوەیت كرد، وەك بەشێك لە قەرەبووە شایستەكانی.

كۆی قەرەبووە شایستەكانی ئەو كۆمپانیایە لەسەر عێراق دەگاتە 14.7 ملیار دۆلار.

بەپێی دەستەی قەرەبووكردنەوەی جەنگی كەنداو، كۆی ئەو پارەیەی تائێستا دراوەتە ئەوانەی داوای قەرەبووكردنەوەیان كردووە لە سەرجەم ناوچەكانی جیهان گەیشتووەتە 50.7 ملیار دۆلار.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی: 19 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

لیژنەی باڵای بایۆمەتری ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share