لوک ئۆیڵ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق زیاد دەکات

بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، کۆمپانیای لوک ئۆیڵی روسی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق بۆ 480 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزدەکاتەوە.

ئەو بەرپرسە عێراقییە بە ئاژانسی رۆیتەرزی وتووە، کۆمپانیای لوک ئۆیلی روسی بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی رۆژئاوای قورنەی دوو لە باشووری عێراق بە بڕی 80 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بۆ 480 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادکردووە.

کۆمپانیای لوک ئۆیڵ کێڵگەی نەوتی ڕۆژئاوای قورنەی دوو بەڕێوەدەبات کە 65 کم لە باکووری رۆژئاوای پارێزگای بەسرە دوورە، یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە نەوتییەکانی جیهان و کۆمپانیاکە دەڵێت، یەدەگی نەوتەکەی نزیکەی ١٤ ملیار بەرمیلە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەكگرتووەكان دەربارەی كۆتاییهێنان بە برسێتی لە جیهاندا وەڵامی مەسك دەداتەوە

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان وەڵامی ئیلۆن مەسك-ی ملیاردێری دایەوە دەربارەی ئالنگاریی تایبەت بە بەخشینی 6 ملیار دۆلار لەبەرامبەر كۆتاییهێنان…
زیاتر ببینە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی: هەرێمی کوردستان و بەغداد لەسەر 14 خاڵی سیستمی ئەسیکۆدا ڕێککەوتوون

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی چوار مانگدا هەرێمی کوردستان دەستدەکات بە جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا.…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق: سیستمی ئەسیکۆدا نابێتە هۆی گرانبوونی نرخی شتومەک

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، پەیڕەوکردنی سیستمی ئەسیکۆدا نابێتە هۆی گرانبوونی نرخی کاڵا و شتومەک، بەڵکو بۆ نەهێشتنی…
Total
0
Share