بە وێنە.. گەڕانەوەی حاجییان دەستیپێكرد

یەكەم كاروانی حاجییانی عێراق لە سعودیەوە بەڕێكران و بڕیارە ئەمڕۆ دوو فڕۆكە لە سعودیەوە بگەنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد.

دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانیی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانیی سعودیە ڕێككەوتوون گەشتی ئاسمانی بۆ گەڕانەوەی حاجییانی عێراق ڕێكبخەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوی دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی عێراق، ئەمڕۆ یەكەم گەشتی ئاسمانیی تایبەت بە گەڕاندنەوەی حاجییانی عێراق لە سعودیەوە بەڕێخراوە و بڕیارە گەشتێكی تری ئاسمانی لەمڕۆدا ڕێكبخرێت.

پێشتر کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، لە ڕۆژانی 18 بۆ 24ی ئەم مانگە، حاجییانی هەرێمی كوردستان لە سعودیەوە دەگەڕێنەوە وڵات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عامری: ئه‌نجامه‌كان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و جارێكى دیكه‌ تانه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ینه‌وه‌

سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیی فه‌تح ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەردەوامدەبین لە تانەدان لە هەڵبژاردن لە دادگای فیدراڵی و کۆمسیۆن بە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان یاساکەی…
Total
0
Share