نرخی نەوت و زێڕ بەرزبوونەوە

نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، بەرمیلێك جۆری برێنت لە 85 دۆلار نزیكبووەتەوە.

بەهۆی شەپۆلی بەفربارین و كەشوهەوای ساردی ئەمریكاوە، نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە و ئەمڕۆ سێشەممە بەرمیلێك نەوتی جۆری برێنت بە 84.65 دۆلارە.

كەشوهەوای ئەمریكا دۆخێكی ناجێگیری لە بازاڕی وزەدا دروستكردووە و ترس هەیە لەوەی دۆخی ئەو وڵاتە، كاریگەریی لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت و گواستنەوەی هەبێت.

جگە لە جۆری برێنت، نرخی نەوتی خۆرئاوای تەكساس بەرزبووەتەوە و بەرمیلێكی بە 80.41 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هاوكاتی نەوت، نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان بەرزبووەوە و ئۆنسەیەك زێر بە 1805 دۆلارە.

بابەتی پێشتر

هەواڵەکان لەسەر ڕۆناڵدۆ دوو جۆرن

بابەتی دواتر

لە قەڵادزێ کەسێک کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share