چەند وڵات و گەلی جیهان ئاهەنگی نەورۆز دەکەنەوە؟

جەژنی نەورۆز یان دەستپێکی ساڵی نوێ لەناو دەیان وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەندیدا بەڕێوەدەچێت و هەریەک لەو وڵات و گەلانە بە جۆرێک گوزارشت لەو جەژنە یان ساڵە نوێیە دەکەن.

ئەمڕۆ تا دوو ڕۆژی دیکە لە مەنگۆلیاوە تا وڵاتانی ئاسیای ناوەندی و ئەلبانیا لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و هیندستان و بەشێک لە روسیا ئاهەنگی نەورۆز یان هاتنی سەری ساڵی نوێ و وەرزی بەهار دەکەنەوە.

نەخشەی ئاهەنگی نەورۆز یان جەژنی ساڵی نوێ لە وڵاتانی وەک، (هیندستان، پاکستان، ئێران، عێراق، سوریا . تورکیا ، ئەلبانیا، ئازەربایجان، جوریا، ئەرمینیا، تورکمانستان، ئۆزباکستان، کازاخستان و مەنگۆلیا) دروست دەبێت.

بەهۆی کۆنی جەژنەکەوە لەناو هەر یەک لە گەلانی ناوچەکەدا ئەفسانەی جۆراوجۆر تێکەڵی سەرهەڵدانی جەژنەکە بووە و بەگشتی گەلانی ناوچەکە دەیبەستنەوە بە کۆتایهاتنی ناڕەحەتی و هاتنی وەرزێکی شاد.

بەگشتی بونی نەرۆز پەیوەستە بە هاتنی وەرزێکی نوێ کە کۆتایی بە باران و لافاو و کارەساتە سروشتییەکان دێت و دار و درەخت گەڵا و گوڵ دەکەن وەک سەرەتای وەرزێکی بەبەرهەم سروشت سەوز دەبێت.

بابەتی پێشتر

ئارتێتا: پلان بۆ گواستنەوەی یاریزانان دادەڕێژین و پێویستمان بە جێگیربوونە

بابەتی دواتر

پێدری.. لە سفرەوە بۆ پێنجەم گرانبەهاترینی بارسا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە نووسراوی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوە و بە گرێبەستكردنی وانەبێژانی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت، پاش هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدڕاڵی و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم، پلەبەرزکردنەوە دەستپێدەکاتەوە و مامۆستایانی وانەبێژ…
Total
0
Share