وەزارەتی کارەبا لەبارەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆرەوە زانیاریی بڵاوکردەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی چەند پرسیارێک لەبارەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە سوود وەرگرتن لە وزەی خۆر دەداتەوە، جیاوازییەکانی لەگەڵ سەرچاوەکانی دیکەی کارەبا دەخاتەڕوو.

وەزارەت کارەبای حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی زانیارییەوە لەزاری ئەندازیار و شارەزای بواری بەرهەمهێنانی کارەبا چالاک عەبدولکەریم، وەڵامی چەند پرسیارێک لەبارەی کارەبای بەرهەمهێنراوە لە وزەی خۆرەوە دەخاتەڕوو بەمشێوەیە:

هەندێک پرسیار و وەڵامەکانی ئەندازیارێکی کارەبا لەبارەی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ وزه‌ی خۆر:

1- جیاوازیی سوود وەرگرتن لە وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەراورد لەگەڵ سەرچاوەکانی دیکەی بەرهەمهێنان چییە؟

– ژینگە پیس ناکات.

– بێ دەنگە.

– پێویستی بە سووتەمەنی نییە.

– تەمەنی کارکردنی زۆرە و لە ماوەی چەند ساڵێکدا تێچووی خۆی دەر دێنێت.

2 –  سوودی دانانی سیستەمی سۆلەر چییە؟

– هەتا وزەی خۆر هەبێت، کارەبای نیشتمانی بەکار نایەت.

3-  حکومەت چۆن وزەی کارەبای زیادەی سۆلەر بۆ هاووڵاتیان ئەژمار دەکات؟

– ئەو وزەیەی لە ماڵ زیاد دەبێت، لە ڕێگه‌ی پێوەری زیرەکەوە بۆ تۆڕی کارەبا دەگەڕێتەوە و لە پسووڵەی کارەبادا بۆی تۆمار دەکرێت.

– ئەگەر بەرهەمهێنانی زیاتر بوو، بۆی دەکرێتە باڵانس.

– ئەو سنوورەی بۆ بەکارهێنانی ئەمپێری کارەبای نیشتمانی دانراوە، لەسەریان هەڵدەگیرێت.

4-  رێکارەکانی تۆمارکردنی سیستمی وزەی خۆر چییە؟

– پاش دانانی سیستمی سۆلەر، هاووڵاتی لە بەڕێوەبەرایەتییه‌كانی دابه‌شكردن داواكاریی بۆ تۆمارکردنی سیستمەکە پێشکەش دەکات و  پاشان کۆمەڵێک زانیاری لێ وەردەگیرێت و تۆمار دەکرێت.

5- ئەوانەی سیستمی پریپەیدیان هەیە، چۆن دەتوانن سوود لە دانانی سیستمی سۆلەر وەربگرن؟

– پاش تۆمارکردن، سیستمی پریپەیدیان لەسەر لا دەبرێت و وەک ئەوانەی پێشوو بە پسووڵە و وزەی گەڕاوەیان بۆ ئەژمار دەکرێت.

چه‌ند پێشنیارێك بۆ بڕه‌ودان به‌ سیستەمی سۆلار:

– داواکارین حکومەت رسوماتی گومرگی لەسەر هەموو کەلوپەلێکی سیستمی سۆلەر  بۆ هەرزانکردنی نرخەکەی لە بازاڕدا لا ببات.

– دامەزراندنی کارگەکانی دروستکردنی کەلوپەلی سیستەمی سۆلەر بۆ هەرزانکردنی نرخەکەی لەبازاڕدا.

– سیستمەکە بەشێوەی قیستی درێژخایەن  بە هاوڵاتیان بدرێت.

– هاووڵاتیان سیستەمی سۆلەر بە کواڵیتی بەرز دابنێن و ئەو ئامێرانە بەکار بهێنن، کارەبا کەمتر بەکاردێنن.

 

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

دژە تیرۆر: دەنگەکەی هەولێر تەقینەوەی بۆمب بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share