پێدری.. لە سفرەوە بۆ پێنجەم گرانبەهاترینی بارسا

نرخی گواستنەوەی پێدری بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە

پێدرۆ گۆنزالێس لۆپێز، ناسراو بە پێدری ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر نرخی زیادیکردووە.

پێدری لەدایکبووی شارۆچکەی تیگیستییە لە دورگەکانی کاناری، هاوینی 2020 یانەی بەرشلۆنە لە لاس پاڵماسەوە گواستیانەوە بۆ ڕیزەکانیان.

سەرەتا وەک یاریزانێکی لاوی 17 ساڵ پێدری نرخی سفر یورۆ بووە، بەڵام لەگەڵ پەیوەندیکردنی بە یانە کەتەلۆنیەکەوە نرخی گەیشتووەتە 7.2 ملیۆن، ئەوەش دوای کۆتاییهاتنی وادەی خواستنی لە لاس پاڵماس و پێشکەشکردنی لە یاریگای کامپ نو.

ماڵپەڕی ترانسفێر مارکتی تایبەتمەند بە داتا و ئامارە داراییەکان ئاشکرایکردووە، کە بەشداریکردنی پێدری بە درێسی ئازولگرانا لە وەرزی 2020/2021 هەموو هاوکێشەکانی گۆڕیوە و لە ماوەی شەش مانگا نرخی گواستنەوەی گەیشتووەتە 70 ملیۆن یورۆ.

بەپێی نرخە نوێیەکە، گەوهەرەکەی کاناری بووەتە پێنجەم گرانبەهاترین یاریزانی یانەی بەرشلۆنە لەدوای یاریزانان، ئەندرێ تێر شتیگن، فرینکی دی یۆنگ، ئانسو فاتی، لیۆ مێسی، ئەگەر لەسەر ئەو ئاستەش بەردەوامبێت کە دەستیپێکردووە، تاوەکو کۆتایی وەرز دەبێتە گرانبەهاترین.

بابەتی پێشتر

چەند وڵات و گەلی جیهان ئاهەنگی نەورۆز دەکەنەوە؟

بابەتی دواتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. توشبوون كەم و مردن زیادیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بنزیمە کۆتایی بە خەونەکانی پاریس هێنا و ڕیاڵی گەیاندە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی…
Total
0
Share