ئارتێتا: پلان بۆ گواستنەوەی یاریزانان دادەڕێژین و پێویستمان بە جێگیربوونە

میکێل ئارتێتا پلانی داڕشتووە یاریزانی دیکە بۆ ئارسیناڵ بکرێت

ڕاهێنەری یانەی ئارسیناڵ، میکێل ئارتێتا ئاماژە بە گواستنەوەی یاریزانی نوێ بۆ پێکهاتەکانی دەکات و دەڵێت: پێویستمان بە جێگیربوونە.

بەر لەوەی یانەیەکەی ڕوبەڕوی وێستهام ببێتەوە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئارتێتای ڕاهێنەری ئیسپانی گانەرز وەڵامی چەندین پرسیاری دایەوە، گرنگترینیان لەبارەی گواستنەوەکانی هاوینی 2021وە بوون.

ئارتێتا لە وەڵامەکانیدا ڕایگەیاند، ” پلانی گواستنەوەکان لە هاوین تاووتوێ دەکەین، پاشان لەگەڵ ئیدارەی یانە بڕیاری لەبارەیەوە دەدەین، بەڕوونی دیارە چیمان دەوێت و چۆن دەمانەوێت ئەنجامی بدەین”.

هەروەها دەڵێت، ” ئەوەی لە گواستنەوەکانی زستانە کردمان ناوازەبوو، ئەگەر بە وردی لەوە بڕوانین کە لە ماوەی 12 مانگدا کردوومانە، دەردەکەوێت چ کارێکی باش کراوە، هەموو ئەمانە بەردەوامیان دەبێت، چونکە پێویستمان بە جێگیربوونە، پێویستە بگەینە ئەو ئاستەی لە گواستنەوەیەکدا پێویستمان بە گۆڕانکارییەک یان دووان بێت و لەو کاتەدا دەزانین لە جێگیربووین، بەم زووانە دەگەین بەو خاڵە، تاوەکو ئەو کاتەش دیسانەوە پێویستمان بە چەسپاوی و ڕوحیەتی کێبڕکێکاری دەبێت”.

بەپێی ئەو زانیاریانەی سەرچاوە ئینگلیزیەکان بڵاویدەکەنەوە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2021 و لەسەر ڕاسپاردەی ئارتێتا یانەی ئارسیناڵ چەندین یاریزانی نوێ دابیندەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌یه‌کسانبوون به‌رامبه‌ر غه‌ڕناته‌ چانسێکی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستدا

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 20ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر…
Total
0
Share