هاتوچۆی هەولێر: كار بە پشكنینی هەموو بەڕێوبەرایەتییەكان دەكەین

لە ڕوونكردنەوەیەكدا هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاندووە، لە مامەڵەكاندا كار بە پشكنینی بەڕێوبەرایەتییەكانی هاتوچۆی پارێزگا و ئیدارەكان دەكەن “بەبێ جیاوازی”.

لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئازار، بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاندووە، “چەند ڕۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بابەتێک بڵاوبووەتەوە، گوایە پشکنینی ئۆتۆمبێلی لە کۆیە یان سلێمانی یان دهۆک بکرێت لە هاتوچۆی هەولێر کاری پێناکرێت، سەرتاپای ئەو قسە و ‘واتەواتە’ ڕەتدەکەینەوە”.

هاتوچۆی هەولێر ئەوەشی وتووە، “پشكنینی هەموو بەڕێوبەرایەتی و ئیدارە سەربەخۆکان کاریان پێدەکرێت، وەک ئاسانکارییەکە بۆ هاوڵاتییان”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “بەپێی ڕێنماییەکان ئێمە وا ڕێککەوتوین کە هەر پشکنینێک دەکرێت بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە ساختەکاری بە دووشێوە بۆمان بنێردێت، ئەویش یان بە ئیمەیڵ یان لە ڕێگای بەڕێوبەرایەتییەکە یان بە نوسراوی بەڕێوبەرایەتییەکە، هەر پشکنینێک بەو دوو شێوازە هاتبێت کاری لەسەر دەکرێت لە دەرەوەی ئەمەش بە دەست هاوڵاتییەکە خۆی بیهێنێت وەکو جۆرێک لەخێراکردن لێی وەرناگیرێت”.

هاتوچۆی هەولێر داوا لە گشت هاوڵاتییان دەكات، “لەکاتی ئەنجامدانی پشکنینەکان لە دەرەوەی هەولێر، ڕەچاوی ئەم خاڵە بکەن بۆ ئەوەی بتوانین بەشێوەیەکی باشتر خزمەتیان بکەین”.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت لە دابەزین بەردەوامە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەك ئەگەری دووجار توشبوون بە كۆرۆنا لەساڵێكدا ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share