لە ڕوداوێكی تەقەكردندا لە هەولێر دوو برا كوژران

تۆمەتباران فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە

ڕوداوێكی تەقەكردن لە شارۆچكەی عەنكاوە كوژرانی دوو برای لێكەوتەوە و تۆمەتبارانیش لە شوێنی ڕوداوەكە هەڵهاتوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی كانونی دووەم ڕوداوێكی تەقەكردن لە شارۆچكەی عەنكاوە لە هەولێر ڕوویدا.

پەیامنێرمان پێی ڕاگەیاندین، ڕوداوەكە لە نزیك نەخۆشخانەی ماریەمانە-ی عەنكاوە بووە و بەهۆیەوە دوو برای تەمەن 26 ساڵ و 32 ساڵ كوژراون.

ئەوەشی وت، دوو براكە لەنزیك ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندكرۆزەری درع كوژراون، چەندین فیشەكیش بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە.

دوابەدوای ڕوداوەكە تۆمەتباران هەڵهاتن و هێزە ئەمنییەكانیش گەیشتنە ناوچەكە و لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانی هەنگاوێكی دیكە دەنێت تایبەت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكان داوای زانیاریی تایبەت بە زەوی و فەرمانبەرانی ناسوودمەندبوو لە وەرگرتنی زەوی دەكات. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی…
Total
0
Share