توێژینەوەیەك ئەگەری دووجار توشبوون بە كۆرۆنا لەساڵێكدا ئاشكرادەكات

ڕێنوێنی پێدانی ڤاكسین بەو كەسانە دەكات كە پێشتر توشی پەتاكە بوون

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایدەكات ئەو كەسانەی لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكدەبنەوە، بەرگرییان دژ بە ڤایرۆسەكە دەبێت تا لانیكەمی شەش مانگ، وەك ئەوەی سایتی (زە هێل) بڵاویكردوەتەوە.

بەپێی توێژینەوەكە كە لە گۆڤاری (لانسیت)ی زانستی بڵاوبووتەوە، بەرگری دەگاتە 80% یان زیاتر لەو كەسانەی تەمەنیان كەمترە لە 65 ساڵ، بەڵام ئەو ڕێژەیە دەبێتە 47% لەو كەسانەی تەمەنیان 65 ساڵ و زیاترە، ئەمەش واتە ئەو كەسانە زیاتر ئەگەری توشبوونەوەیان هەیە بۆ جارێكی دیكە.

توێژینەوەكە ئاشكراشیكردووە لەنێو 11 هەزار كەسدا كە تەمەنیان لە 65 ساڵ كەمترە، ئەوانەی لە شەپۆلی یەكەمدا لەنێوان ئازار و ئایاری 2020 توشی ڤایرۆسەكە بوون، تەنها 72 كەسیان جارێكی دیكە لە شەپۆلی دووەمدا لەنێوان تشرینی یەكەم تا كانونی یەكەمی 2020 توشبوونەتەوە.

سەبارەت بەو كەسانەش كە تەمەنیان لە 65 ساڵ زیاترە، ژمارەكە كەمێك زیاترە، پشكنینی 17 لە كۆی 1931 كەس دووجار پۆزەتیڤ بووە. بەپێی توێژینەوەكە 2%ی ئەو كەسانەی لە سەروو تەمەنی 65 ساڵییەوەن و لە شەپۆلی یەكەمدا پشكنینەكانیان نێگەتیڤ بووە، لە شەپۆلی دووەمدا پشكنینەكەیان پۆزەتیڤ بووە.

پوختەی توێژینەوەكە باس لەوە دەكات بەرگریی سروشتی -بەتایبەت لەنێو گەورە ساڵاندا- ناكرێت پشتی پێببەسترێت، بەڵكو وەرگرتنی ڤاكسین لەلایەن كۆی دانیشتووانەوە زیاتر متمانەپێكراوە بۆ زامنكردنی بەرگریی دژ بە كۆڤید-19.

هەروەك سەنتەرەكانی كۆنتڕۆڵی نەخۆشییەكان و بەرگری لێی ڕێنوێنی پێدانی ڤاكسین بەو كەسانە دەكات كە پێشتر توشی پەتاكە بوون بەهۆی نەبوونی بەڵگەیەكی ڕوون دەربارەی بەردەوامی بەرگریی سروشتی.

س: الحوڕە

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەولێر: كار بە پشكنینی هەموو بەڕێوبەرایەتییەكان دەكەین

بابەتی دواتر

ئەگەر بەبێ كورد بودجەی عێراق تێپەڕێت چی ڕودەدات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share