لەبارەی شوێنی مانەوەی “حەمە گیان”ەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

کۆمەڵێک کەسی خۆبەخش لە سلێمانی لەبارەی شوێنی مانەوەی “حەمە گیان” کە بەخشراوێکی ناسراوی شاری سلێمانییە ڕوونکردنەوە دەدەن و دەڵێن، “شوێنەکەی دەرگا و پەنجەرەی هەیە و هەفتانەش دووجار لەلایەن خانمێکەوە پاکدەکرێتەوە”.

لە ڕوونکردنەوەکەی ئەو کەسانەدا هاتووە، “سەرەڕای ئەوەی هەفتانە شوێنی (حەمە گیان) پاکدەکرێتەوە، مانگانەیەکی ڕەمزیشمان بۆ دابینکردووە، کە لەنێوان خۆماندا پارەی بۆ کۆدەکەینەوە”.

سەبارەت بە گەرمکەرەوە لەم وەرزەدا ڕوونکردنەوەکە دەڵێت، “ئێمە دەتوانین گەرمکەرەوەی بۆ دابین بکەین، بەڵام کێ گەرەنتی ئەوە دەدات کە خۆی نەسوتێنێت، چونکە ئێمە کارەباشمان بۆ شوێنەکەی دابین نەکردووە تا کارەبا نەیگرێت”.

لەسەر چاودێریکردنی ژیانی ئەو بەخشراوە، ئەو خۆبەخشانە ئاشکرایانکردووە، “حەمە گیان وەک ئامانەتێکە لای ئێمە و براکەشی ئێمە بە کەسوکاری حەمە گیان دەزانێت، تەنانەت پێیان سەیربووە کە لەکاتی نەشتەرگەریدا ئێمە 9 ڕۆژ لەلای ماوینەتەوە، ئەمە منەت نییە و بە ئەرکی سەرشانی خۆمانی دەزانین”.

ئەمڕۆ لە هەندێک لە پەیجەکانی ناو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، لەبارەی دۆخی ژیانی ئەو بەخشراوەوە چەند وێنەیەکیان دابەزاندووە و داوای بەهاناوەچوونیان کردووە بۆ ژیانی لەم وەرزەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی: داوامانکردووە فشار بکرێت بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، داوایان لە کۆمپانیاکان کردووە، فشار دروستبکەن بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.…
زیاتر ببینە

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکە: بەڕێز/ بافڵ…
Total
0
Share