وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 25ی ئازار، دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی سێی موچەخۆران دەكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئازار، لە ڕاگەیەندراوێكدا، وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، “ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 2021/3/25 دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی (3)”.
وەزارەتی دارایی ئەوەشی ئاشكراكردووە، موچەی مانگی ئازار بە هەمان میکانیزمی مانگی پێشوو دابەش دەكرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە، موچەی مانگی پێشوو (شوبات)ی موچەخۆران بە لێبڕینی 21% دابەشكرا.
بەگوێرەی لیستی دابەشكردنی موچەی مانگی ڕابردوو، لەماوەی چوار ڕۆژدا سەرجەم دەستە و وەزارەتەكان موچەكانیان وەرگرت.