بافڵ تاڵەبانی: دەمانەوێت جیاوازییەکان لەودیو حەمرینەوە بکەینە خزمەت بۆ گەلی کورد

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ئۆلیڤییێ دیکوتینێ، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان و لە دیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، دەیانەوێت بە یەک دەنگ بچنە بەغداد و جیاوازییەکان لەودیو حەمرینەوە بکەنە خزمەت بۆ کورد.

لەبارەی پێشھاتە سیاسییەکان، ھەلومەرجی دوای ھەڵبژاردن، قۆناغی نوێی ئەرک و بەرپرسیارێتیی خەباتی سیاسی، بافڵ تاڵەبانی تێڕوانینە سیاسییەکانی خستەڕوو، ئاماژەی بەخواستی یەکێتی کرد بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەسەر بنەمای شەراکەتی نیشتمانیی و سازان، کە ڕەنگدانەوەی خواستی ھەموولایەک بێت و ڕایگەیاند، یەکێتی پەرۆشی ئەوەیە حکومەتی داھاتووی عێراق لەئاست خواست و پێویستی و داوای ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکان بێت و ببێتە مایەی سەقامگیری، ئارامی و خۆشگوزەرانیی زیاتر نەک لێکترازان و وڵات بەرەو نائارامیی زیاتر ببات.

ھاوسەرۆک ڕوونیشکردەوە پەرۆشی ئەوەین کورد بەیەک تیم وەک بەرەیەکی نیشتمانیی کوردستانی بچینە بەغداد و بۆ ئەوەش دەستپێشخەریی یەکڕیزی و کۆکردنەوەی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان دەکەین و “دەمانەوێت جیاوازی و تێڕوانینەکان، لەودیو حەمرینەوە بخەینە خزمەت ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمانەوە”.

ھەر لە دیدارەکەدا تەئکید لە ھاریکاریی زیاتر و پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان ھەردوولا کرایەوە بەشێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکان بکات.

بابەتی پێشتر

ژنێك 335 ڕۆژ بەدەست كۆرۆناوە ناڵاندوویەتی

بابەتی دواتر

بۆ نمونە یۆرێنتی.. یاریزانانی تۆپی پێ پێش و پاش یاری چی دەخۆن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share