بەتۆمەتی سووتاندنی 500 دۆنم پوش و پاوان و زیانگەیاندن بە نزیکەی 60 هەزار دار کەسێک دەستگیرکرا

بە تۆمەتی سووتاندنی 500 دۆنم پوش و پاوان و زیانگەیاندن بە نزیکەی 60 هەزار دار، کەسێک لە ناحیەی عەربەت دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگر لەسنووری گوندەکانی (وێلەکەو دەربەندفەقەرە) لە سنوورى ناحیەی عەربەت کەوتەوە و بەهۆیەوە  500 دۆنم پوش و پاوان سووتا، و بەپێی زانستی دارستان هەر دۆنمێک 120 داری سروشتی تێدابووە، واتە ئاگرەکە بووەتە هۆی زیاندگەیاندن بە نزیکەی 60 هەزار داری سروشتی .

دەشڵێت، تیمەکان گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە بەمەبەستی کوژاندنەوەی و بەدواداچوون بۆ هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە ، لەئەنجامی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی هاوڵاتییەک بەتۆمەتی کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکرا و ئاگرەکە لەماوەی چوار کاتژمێر کۆنترۆڵکرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: فرۆشتنی بەنزین لەسەر شەقامەکان قەدەغەیە

بەڕێوەبەرايەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، فرۆشتنی بەنزین لەسەر شەقامەکان بەشێوەیەکی نایاسایی، قەدەغەیە. پۆلیسی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە،…
Total
0
Share