بانگەوازێكی بەپەلە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە

كاروان گەزنەیی، وتەبێژی رەسمیی لیستی ١٢٩ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، حەوتەم و كۆتا كەرنەڤاڵی فراوانی خۆی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بۆ ساڵی 2024 لە شاری هەولێری پایتەخت ئەنجامدەدات.

راشیگەیاند، لەو كەرنەڤاڵەدا، (سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی)، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وتارێك پێشكەش بە هەولێری قەڵا و منارە و یەكێتییەكان و هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكات بە دروشمی ((كۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێن دەهێنین…))

زانیاری:

-رۆژی سێشەممە

– كاتژمێر: 3ی پاشنیوەڕۆ

– شوێن- مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان- سەر ڕێگای سەرەكیی كەركوك

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبه‌ینێ یه‌ك وه‌زاره‌ت مووچه‌ى پێده‌درێت.. وه‌زاره‌تى دارایی دابه‌شكردنى مووچه‌ى سست كرده‌وه‌

دواى نه‌گه‌یشتنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد وه‌زاره‌تى دارایی هەرێم دابه‌شكردنى مووچه‌ى سست كرده‌وه‌ و سبه‌ینێ مووچه‌ى یه‌ك وه‌زاره‌ت…
Total
0
Share