بەغداد.. “هەوڵێكی تیرۆریستی” پوچەڵكرایەوە

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد ئاشكرایكردووە، چەكدارێكی “داعش”یان كوشتووە و هەوڵێكی تیرۆریستیشیان پوچەڵكردووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئازار، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد ڕایگەیاندووە، “هێزە سەربازییەكان سەربە فەوجی یەك لە لیوای 55 و هۆبەی هەواڵگریی فیرقەی 17، ئۆپراسیۆنێكیان لە باشووری بەغداد ئەنجامدا بۆ پاككردنەوەی ئەو ناوچەیە لە شانەكانی داعش”.

ئەوەش ئاشكراكراوە، “لەڕێی كامێراكانی گەرمیپێوەوە جوڵەكانی سێ تیرۆریستی داعش ئاشكراكران، دواتر هێزێكی سەربازی ڕوبەڕوویان بوونەوە و یەكێك لەو تیرۆریستانە كوژران و دووانی دیكەیان هەڵهاتن، هەوڵە تیرۆریستییەكەیان پوچەڵكرانەوە”.

ئەو فەرماندەییە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوان بەردەوام دەبن لە ئۆپراسیۆنەكانیان بۆ پاككردنەوەی ئەو ناوچانە لە “چەكدارانی داعش”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان هه‌نگاوه‌كانى داهاتوویان تاوتوێكرد

چێوەى هەماهەنگیى شیعەکان کۆبووه‌وه‌ و تاوتوێی هەنگاوەکانى داهاتوو و پێكهێنانى حكومه‌تیانكرد. به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌مشه‌و سه‌ركرده‌كانى چێوه‌ى…
Total
0
Share